ئەمرۆ ساڵیادی ئەو داستانەیە كە لووتی غروری عەبادی شكاند

ئەمرۆ ساڵیادی داستانی سحێلایە كە تێیدا قەوارەی هەرێمی كوردستان پارێزراو و لووتی غروری عەبادی شكێنرا، 

هەر لەو بارەیەوە نیاز حاجی دەنووسێت”ئەو سەرکەوتنەی بەھۆی لەپشتەوە وەشاندنی خەنجەری ژەھراوی تۆماردەکرێت، سەرکەوتنێکی کاتییە . ئەو شکستەش کە بەھۆی خیانەت و نامەردییەوە لەسەرت تۆماردەکرێ ھەر شکستێکی کاتییەو دەبێتە ھۆکاری زیاتر بەھێز بوون!
هەروەها دەشنووسێت” گرنگی داستانی سحێلە کە سێ ساڵ بەر لە ئێستا و لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆ تۆمارکرا، ھەر ئەوەندە نەبوو کە پێشمەرگە لوتی عەبادی و سوپا و حەشدی شەعبی شکاند، بەڵکو دەرسێکی واشی بە سوپا و میلیشیای داگیرکەر دا کە نەتوانن جارێکی تر بێنەوە بەرەکانی شەڕ و بیر لەھێرشکردن بکەنەوە، بەجۆرێک تێکشکان کە بەخەیاڵیشیاندا نەدەھات !
لەداستانی سحێلەو عەین عویز، شکست بەو پیلانە ھەرێمیەش ھێنرا کە بەنیازبوون ھەرێمی کوردستان لە رۆژئاوای کوردستان داببڕن، ھەروەھا خەونی عەبادی لەگۆڕ نا بەوەی کە بتوانێت بوڕی نەوت بەجیا رابکێشێت لە عێراقەوە بۆ تورکیا.
لە كۆتایشدا نیاز حاجی دەشنووسێت”داستانی سحێلە کەدوای داستانەکانی پردێ و بازارگەو تلسقۆف و محمودیەو خازر تۆمار کرا، ھەیبەت و شکۆی بۆ کورد و پێشمەرگە گەڕاندەوە کە لە ١٦ی ئۆکتۆبەر گومانی لەسەر دروست بوو، کوردستانی لە خنکان پاراست .داستانی سحێلە چارەنوسی عەبادی رەش کرد، بینیمان دوای ساڵێک چۆن سەری عەبادی خواردو باجەکەیدا !
Back to top button