بنەماڵەی شێخ سەعیدی پیران: سەرۆك بارزانی سەرۆکی هەموو گەلی کوردە
لە چاوپێکەوتنێکی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا نەوەیەکی شێخ سەعیدی پیران رایدهگهێنێت کورد گەلێکی کۆنە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا، لە مێژووەکەیشدا باجی گەورەی داوە، داگیرکەرانی کوردستانیش زۆر بێئینساف بوونە بەرامبەر گەلی کورد، هەمیشە ئینکاری گەلی کوردیان کردووە، کوردیش زۆر پەرتوبڵاو بوون، هەردەم پارچە پاڕچە بوون و هەموو پیرۆزییەکانیان لەنێو بردوون.
محەمەد قاسم فورات، نەوەی شێخ سەعیدی پیران، سیاسەتمەداری دیاری کورد دەڵێت: کوردیش هەموو جارێک ڕووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە، دەبێ پەند لە مێژوو وەربگرن، ئێستا پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا پرسێکی گەورە و جیهانییە و جیهان دەیەوێت کورد لە ناوەندی بڕیارداندا بێت و خەڵکی کورد یەکگرتوو بن، چونکە ئەگەر خەڵکی کورد یەکگرتوو نەبن ئەو گەلە لە پرسە لۆکاڵییەکانیشدا ناتوانێت سەرکەوتوو بێت.
سەبارەت بە یەکێتیی کوردان گوتی رایگهیاندووه لەمەودا لەسەر ئاستی کوردان دەبێ یەکێتییەکی گەورە دابمەزرێت، ئەویش لەسەر ئاستی حقووقی و دادپەروەری بێت، بەپێی دنیای مۆدیرن مامەڵە بکات و دنیای تازە بۆ کوردان شتێکی باش بێت و ئێستا پرسی کورد پرسی جیهانە، جیهانیش لەوە باش گەیشتووە ئەگەر پرسی کورد چارە نەکرێت ئەوا ڕۆژهەڵاتی ناڤین ئارامی بە خۆیەوە نابینێت.
ئێستا لە جیهاندا کورد قەوارەیەکی سیاسی-دەستووریی هەیە، ئەویش هەرێمی کوردستانە، کورد لەو پێناوەدا خەباتی گەورەی کردووە بۆ ئەوەی ئەم قەوارە سیاسییە هەبێت و پاریزراو بێت، سەبارەت بەمەش فورات رایدهگهێنێت: ‘ئێمە بە هەبوونی ئەو قەوارە سیاسییەی باشووری کوردستان هەیەتی سەربڵند و سەرفەرازین، ئەمەش بەرهەمی چەندین ساڵ خەباتی کوردانە، ئەمە بە ئاسانی نەهاتووەتە ئاراوە، کورد باج و خۆینی بۆ داوە تا هاتووەتە گۆڕێ، ئەوەی گرنگیشە پیویستە هەموو کورد پشتیوانیی ئەوم هەرێمە بکات بۆ ئەوەی بیپارێزین و لە دەستی نەدەین.”
ئێستا پرسی کورد لە جیهاندا پرسێکی ئاسان نییە، ئێستا ناوەندەکانی دنیا ڕوو لە هەرێم دەکەن و پرسی کورد لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن، دەبێ سەرکردەکانی کورد لەسەر ئاستی کوردایەتی بە دادپەروەرانە مامەڵە لەگەل کەیسی کوردان بکەن، هەموویان پێکەوە بن، پشتیوانی هەرێمی کوردستان بین، ئەگەر هەڵەیشیان هەبێت ئەوا هاوکارییان بکەین تا چارەسەری بکەن، ئەگەر باشیش بن هاوکارییان بکەین باشتری بکەن، هەرێمی کوردستان ڕووی سپیی کوردانە.” محەمەد قاسم فورات وای گوت.
گوتیشی: “لەمەودوا دەبی کەیسی کورد بە عەدالەت و دیپلۆماسییەت بەرەو پێشەوە بەرین، چونکە کورد ئەزیەتی گەورەی دیوە لە ناعەدالەتی، دەبێ پرسی کوردایەتی بخەینە پێشەوەی حزبایەتی بۆ ئەوەی لە بەرگی لۆکاڵی دەرکەوین”
نەوەکەی شێخ سەعیدی پیران دەڵێت: کورد بە هەبوونی سەرۆک بارزانی شاناز و سەربڵند و مەسروورن، سەرۆک بارزانی کەسایەتییەکی تایبەتە لەنێو کورد و کوردستاندا، هەموو لایەک ڕێزی گەورەی لێ دەگرن و کوردستان لە دەستی ئەواندا لە ئاسایش و ئەمانەتدایە. سەرۆک بارزانی باش لە مافی کورد تێ دەگات، زیاتر لە نیو سەدەیە لەنێو سیاسەت و جووڵانەوەی سیاسیی کورد و دنیادایە، ئەو باش دنیا دەناسێت و دنیاش باش ئەو دەناسێت. پێویستە سەرۆک بارزانی سەرۆکایەتیی هەموو کوردستان بکات، کورد چیتر سەرۆک بارزانی بە سەرۆکی پارتی قبووڵ ناکەن، بگرە سەرۆکی تەواوی کوردانە، پێویستە گەلی کورد پشتیوانی هەنگاوەکانی سەرۆک بارزانی بێت، دەبێ کورد قیمەتی سەرۆک بارزانی بزانن، ئەو دەتوانێت لە جیهاندا نوێنەراتیی تەواوی گەلی کورد بکات.