فەرەنسا داوا دەکات بایکۆتى بەرهەمەکانى نەکەن
حكومهتی فەڕەنسا داوا لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات رێگە نەدەن کۆمپانیاکان بایکۆتی بەرهەمەکانی وڵاتەکەى بکەن.
لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا رایدەگەیەنێت، لەم ڕۆژانەی دواییدا لە کۆمەڵێک لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست داوا کراوە بەرهەمە فەڕەنسیەکان بایکۆت بکرێن بەتایبەتی بەرهەمە خۆراکییەکان، داواشکراوە خۆپیشاندان دژی فەڕەنسا ئەنجام بدرێت بەهۆی بڵاوبونەوەی کۆمەڵێک وێنەی کاریکاتێرییەوە.
زیاتر راشیدەگەیەنێت، داواکان بۆ بایکۆتکردن هیچ بنەمایەکیان نیە و دەبێت بەزووترین کات رابگیرێت و هەموو ئەو هێرشانەش بوەستێت کە دەکرێنە سەر وڵاتەکەمان و دەبنە هۆی هاندانی کەمینەیەکی توندڕەو لە وڵاتەکەدا.