پەیامی سەرۆک بارزانی لە سێیەم ساڵیادی داستانی سحێلا

سەرۆک بارزانی، ئەمڕۆ (دووشەممە، 26-10-2020) لە تویتێکدا رایگەیاند “لە سێیەم ساڵیادی داستانی 26ـی ئۆکتۆبەر، پیرۆزبایی لە هێزە ئازاکانی پێشمەرگە و سەرجەم خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستان دەکەم”.

ئەمڕۆ (26ـی ئۆکتۆبەر)، سێ ساڵ بەسەر داستانی سحێلا تێدەپەڕێت، کە لە ساڵی 2017 سوپای عێراق و حەشدی شەعبی ھێرشیان كردە سەر ناوچە كوردستانییەكان، بەڵام لە ناوچەی عەین عوزێر و لە دەڤەری زوممار، پێشمەرگە داستانێكی مێژوویی تۆماركرد.

ئه‌وه‌یش شیاوی باسه‌، بەرابەرایەتی سەرۆک بارزانی، گەلی کورد مێژووی خۆنەچەماندی خستە نێو خەباتی فیداکاری خۆیەوەو داستانی سحێلا بە فەرماندەیی مەنسور بارزانی بوو ، ئەو لەوێ بە ھەموو پێشمەرگەکانی گوت : (خوێنی من لە ھی ئێوە عەزیز تر نیە، گەر دوژمن لێرە دەرباز ببێ مان و نەمانی ئێمەیە) .

Back to top button