داوا دەکرێت پەکەکە دەست لە گێرەشێوێنی هەڵگرێت

 

لە دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان هەوڵێکی پەکەکەی بۆ تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و هێرش بۆ سەر کونسوڵخانە و کۆمپانیا بیانییەکان لە ناو هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد کە توانیویانە پووچەڵی بکەنەوە ، بەرێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە لە سلێمانی  داوا دەکات پەکەک با بیانوو نەداتە دەست هیچ لایەک و وەک میوان ڕەفتار بکات .

شێخ عەزیز عەلی، بەڕێوبەری خانەنشینی پێشمەرگە لە سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان لەمبارەوە گوتی : ئەوەی پەکەکە دەیکات ، ئەگەر پشوودرێژی سەرکردایەتی سیاسی کورد لە باشووری کوردستان هۆکار نەبێت لە مێژ بوو دەبوو لە گەڵ پەکەکە بکەوینە جەنگێکی نەخوازراو، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی یاسایی بازگەی گومرگی ھەیە، بەڵام ھەندێک لایەنی دیکە کە بازگەی نایاسایی دادەنێن، کارێکی ھەڵە دەکەن، ”پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە پارچەكانی کوردستان، سەبازگەی نھێنی ھەیە

هاوکات شێخ عەلی روونی دەکاتەوە ئێمە ڕێز لە خەبات و تێکۆشانی پەکەکە دەگرین بەڵام ئەوانن میوانن لە وپارچەیە و پێویستە ڕێزی میوانداری بزانن  ، هاکات لە بیر خۆیانی نەبەنەوە چالاکی ئەوان دەبێت باکووری کوردستان بێت نەک باشوور و پارچەکانی دیکە .

Back to top button