یوسف محەممەد لە بەغدا بۆچی دژی كوردستانە، هۆكارەكان چین؟
لە دوای ئەوەی بۆ جارێکی تریش یۆسف محەممەد لە پەرلەمانی عێراقەوە ، هێرشی ناڕەوا دەکاتە سەر هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانی ،کە بە خوێنی هەزاران شەهید گەیشتۆتە ئەو قۆناغە بە شێکی بەر چاو لە پەرلەمانتاران و کەسایەتی پارتە سیاسییەکان لە بەرانبەرئەو قسانە دا هەڵوێست دەگرن .
لیزا فەلەکەدیین کاکەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی وەک وڵامێک بۆ یۆسف محەممەد لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەنووسێت و دەڵێت “كاتێك لە هەڕەمی دەسەڵاتی یاساداناندا بویت، سەردەمێكی نەگریس و تاریك دەستیپێكرد ململانێی نێوان حزبە سیاسییەكان گەیشتە لوتكە و هەر ئەو سەردەمەش بوە دەسپێكی پرۆسەی ناشرینكردنی كاری پەرلەمانتاری و تێكدانی شیرازەی كۆمەڵگە و تۆختركردنەوەی ئاسەوارەكانی دوو ئیدارەیی بۆیە باشترە ئاوڕێک لە ڕابدووت بدەیەوە تا بزانی کۆمەڵگەی کوردیتان بەرەو کام ئاراستە برد لە پێناو چەپلە و کورسییەکانی بەغدا .
هاوکات بەهمەن کاک عەبدوڵلا ، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ، سەبارەت بە هێرشەکانی یۆسف محەممە د بۆ سەر هەرێمی کوردستان گوتی : یۆسف و فراکسیۆنەکەی خۆشیان نازانن پەلەمانتاری کوردستانن یان عێراق ، گۆڕان یان جەماعەتێکی دیکە ، ئەوان لە کاتێکدا هەموو پێشێلکردنی یاسا لە بەرانبەر خۆپیشاندەرانی عێراقی نابینن باس لە ماف و ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان دەکەن ، بەڵام لە کاتی سەرۆک پەرلەمانی خۆیدا لە هەرێمی کوردستان کاری بۆ ئاژاوە گێڕی و جوڵەی نایاسایی هاووڵاتیانی کوردستان دەکرد .
بەهمەن کاک عەبدووڵڵا لە کۆتاییدا وەک هۆشداری بۆ یۆسف محەممەد گوتی : ئێمە کاتێک پرۆژە پیشنیارێک ئاراستە دەکەیین ، لە پێشدا شرۆڤەی هەموو قۆناغەکانیمان کردووە و بەرگریشی لێ دەکەیین بۆیە باشترە ، خوێندنەوەیەکی هەبێت بۆ پێناسەی نەتەوەیی و نشتیمانی و قازەکانی بەغداش ببینێت .
هەرسەبارەت بە دەربڕینەکانی یۆسف محەممەد شاڵاو عومهر، جێگری بهرپرسی مهڵبهندی سلێمانی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێکدا ڕایدەگەیەنێت ، ئەوەی جێگەی سەرنجە ، یۆسف محەممەد . حزبەکەی پێکهێنەری سەرەکی ئەو حکومەتەیە کە بۆتە نمونەی دیموکراسی و ئازادی و پێکەوە ژیان لە عێراق وناوچەدا ، بۆیە هەر خۆڵیک هەڵی هاوێت ناوچەوانی خۆیی و حزبەکەی دەگرێتەوە ، واباشترە لێوێک تەڕکات بۆ ئەو هەموو ئازار و کوشتن و بڕینانەی بەغدا ، کە دەکرێتە سەر خۆپیشاندەران و بە سەدان کەسیان تا ئێستا بێسەرو شوێن کردووە .