جێگری فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا لە لایەن سەرۆکی حکومەتەوە پێشوازی کرا 

 

ئەمڕۆ دووشەممە 2020/10/26، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد بە سەرۆکایەتیی جەنەراڵ کەڤن کۆپسی، جێگری فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا، لە دیدارەکەدا دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان تاوتوێ کران.

 

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا، جەخت لە بەردەوامی ڕاهێنان و پشتیوانیکردنی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و گرووپە تیرۆریستییەکان و پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان کرایەوە.

Back to top button