مه‌زلوم كۆبانێ: ماكرۆن موسڵمانانی له‌ داعش پاراست و ئه‌ردۆغانیش یارمه‌تیی داعشی دا

 

 

دوای ئه‌وه‌ی ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌ وتارێكدا كه‌ له‌ مه‌راسیمی كوژرانی مامۆستایه‌كی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی موسلمانه‌ توندڕه‌وه‌كان خوێندیه‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ پێویسته‌ رووبه‌ڕووی توند ئاژۆیی دینی ببینه‌وه‌، وتاره‌كه‌ی ماكرۆن كاردانه‌وه‌ی گه‌ره‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ لایه‌ن ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌ توندی وڵامی درایه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ردا  فه‌رمانده‌ی گشتیی شه‌ڕڤانانی كورد له‌ سوریا پشتیوانیی خۆی بۆ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا دوپاتكرده‌وه‌ و دژی ئه‌و هێرشانه‌ وه‌ستایه‌وه‌ كه‌ سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌یكاته‌سه‌ری.

 

مه‌زڵوم كۆبانی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر رایگه‌یاند سەرۆکی‌ فەڕەنسا هاوکاری‌ موسڵمانەکانی‌ کردووە بۆ پاراستنیان لەدەستی‌ داعش و ئەردۆغانیش کە یارمەتی‌ داعشی‌ داوە ئیسلام بۆ بەرژەوەندییەکانی‌ خۆی‌ بەکاردەهێنێت.

 

هه‌روه‌ها ، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) نووسیویه‌تیشی :”ئیمانوێڵ ماکرۆنی‌ سەرۆکی‌ فەڕەنسا هاوکاری موسڵمانانی کرد بۆ پاراستنیان لەدەستی‌ داعش و ڕۆڵێکی‌ گەورەی‌ هەبوو بۆ لەناوبردنی‌ ئەو رێکخراوە و پاراستنی‌ بەها مرۆییەکان”.

 

له‌باره‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیاشه‌وه‌ ده‌ڵێت:”لە بەرامبەردا، ئەردۆگان کە یارمەتی‌ داعشیی‌ دا ئەوا گوزارشت نیە لە هەستی‌ موسڵمانان و دنیای‌ ئیسلام، ئەردۆغان ئاینی‌ ئیسلام بۆ بەرژەوەندییە تایبەتەکاتی‌ بەکار دەهێنێت.”

 

 

Back to top button