رووسیا مووشه‌كی مه‌ودا كورت و مام ناوه‌ند چیتر بۆ ئه‌ورووپا نانێرین، ئه‌ڵمانیاش رایده‌گه‌یێنێت كه‌ راست نیه‌

 

دواى ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ڤیلادمیر پوتین سەرۆکی روسیا رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە ناردنی موشەکی (9М729) بۆ ئەوروپا راگرێت بەمەرجێک ناتۆ هەنگاوی پێویست لەوبارەیەوە بنێت، له‌ به‌رامبه‌ردا وڵاتی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند كه‌ گومانیان له‌ وته‌كانی سه‌رۆكی رووسیا هه‌یه‌
ئاندریا زاسی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئه‌ڵمانیا ئەو وڵاتە رایگەیاند،” گوته‌كانی پۆتین تازه‌نین و ئێمه‌ ئاشناین به‌م جۆره‌ وتانه‌ به‌ڵام جێی گومانن بۆ ئێمه‌ چونكه‌ سەرۆکی روسیا چەندین جار ئەو قسانەی کردوە و بەڵام پابەند نەبوە پێیانەوە.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی دەرەوەی ئەڵمانیا راشیگەیاند، سەرۆکی روسیا چەندین جار ئەو قسانەی کردوە و رایگەیاندوە کە ناردنی موشەکی کورت و مامناوەند رادەگرن، بەڵام ساڵی رابردو سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاندوە کە روسیا لەبەڵێنەکەی پاشگەزبوەتەوە، لەبەرئەوە ئەو وتانەی پوتین جێگای متمانەی ئێمە نین.

.

Back to top button