به‌شار ئه‌سه‌د به‌ بڕیارێك پارێزگاری بۆ چه‌ند شارێكی ژێر ده‌ستی هه‌سه‌ده‌‌ دیاریكرد

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ هێزه‌كانی سه‌ر به‌ رژێمی سوریا له‌ ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان نه‌ماوه‌، به‌لام له‌ ئیستادا رژێمی سوریا له‌ هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌دایه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌ و ئه‌مڕۆش به‌ فه‌رمانێكی سه‌رۆكایه‌تی پارێزگاری بۆ ژماره‌یه‌ك پارێزگای ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات دیاریكرد.

سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سوریا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ واژۆی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌ی به‌سه‌ره‌وه‌ وه‌یه‌ به‌ ژماره‌ی 293ی بۆ ساڵی 2020 ده‌ركردوه‌، عه‌بدولڕه‌زاق خه‌لیفه‌ی وه‌ك پارێزگاری پارێزگای ڕه‌ققه‌ دیاریكردوه‌، هه‌روه‌ها بڕیاری ژماره‌ 297ی ساڵی 2020ی ده‌ركردوه‌ بۆ ده‌ستنیشانكردنی محه‌مه‌د نتوف وه‌ك پارێزگای ئیدلب.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی سوریا له‌به‌شێكی دیكه‌ی فه‌رمانه‌كه‌یدا، به‌ پشت به‌ستن به‌بڕیاری 107ی ساڵی 2011 ی هه‌مواركراوی مه‌رسومی یاسایی ژماره‌ 43ی ساڵی 1971، محه‌مه‌د عه‌بدوڵا حزوری له‌پۆستی پارێزگاری حه‌ما دورخستوه‌ته‌وه‌، محه‌مه‌د تارق كریشاتی كه‌ پێشتر پارێزگاری قنتیره‌ بو، كردوه‌ته‌ پارێزگاری حه‌ما،
هه‌روه‌ها عه‌بدولحه‌لیم خه‌لیل وه‌ك پارێزگاری قه‌نتیره‌ دیاریكردوه‌، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ بڕیاریداوه‌ فازڵ نه‌جار وه‌ك پارێزگاری دێره‌زور دیاریبكات.

Back to top button