سوودەکانی خواردنی پیاز

یەکێک لە خواردنە تەندروستە سوودبەخشەکان خواردنی پیازە، هەرچەندە لەکاتی پاککردنیدا دەمان گریەنێت بەڵام سوودەکانی هێندە زۆرە هەرچەندە گرنگی بە خواردنی بدەیت کەمە، چونکە دژی نەخۆشیە مەترسیدارەکان دەجەنگێت و کاریگەریەکەی خێرایە.

سوودەکانی خواردنی پیاز بۆ تەندروستی:

بوونی ماددەیەکی کیمیایی لە پیازدا هۆکارێکە بۆ ڕێکخستنی ڤیتامین سی لەلەشدا، ئەمەش هۆیەکە بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەش دژی هەموو نەخۆشیەکان.

خواردنی پیاز هۆکارێکە بۆ ڕاگرتنی شەکری خوێن لەلەشدا، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی تووشبووی نەخۆشی شەکرەن.

پیاز دەبێتە هۆی پاککردنەوەی لەش لە ژەهراوی بوون و ماددەی زیانبەخش.

پیاز پێش کوڵان یارمەتی دروستبوونی کۆلیسترولی (HDL ) دەدات که پێکهاتووە لە کۆلیسترۆڵێکی بەسوود، بەم شێوەیەش دڵت به شێوەیەکی تەندروست دەمێنێتەوە.

Back to top button