ئەمریكا: داعش مەترسیدارە
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، کە داعش وەک هەڕەشەیەک ماوەتەوە، هاوکات هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش بەردەوام دەبێت لە کارەکانی بۆ شکستپێهێنانی
ئەم لێدوانەی پۆمپیۆ کە لە تویتەکەیدا هاتووە، یەکەم ساڵیادی کوژرانی ئەبو بەکر بەغدادی ڕێبەری گروپی تیرۆریستی بە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمریکا بیردێنێتەوە
پۆمپیۆ لە تویتەر نووسیویەتی: «ئەمڕۆ ساڵێک بەسەر دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمەریکا دێت کە ئەبو بەکر بەغدادی ڕێبەری داعشی كوشت
سەرەڕای ئەم دەستکەوتە بەرچاوە، داعش وەک هەڕەشەیەک دەمێنێتەوە و ئێمە بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ مسۆگەرکردنی شکستە هەمیشەییەکەی”