به‌هۆی گاڵته‌كردن پێی، ئه‌ردۆگان په‌نا بۆ سكاڵای یاسایی دەبات
سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌هۆی گاڵته‌پێكردن پێی، سكاڵای له‌سه‌ر گێرت فیڵدرز سه‌رۆكی پارتی ئازادی ڕاستی هۆڵندی تۆماركرد.
ڕەجەب تەیب ئه‌ردۆگان سەرۆك کۆماری تورکیا له سكاڵا نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی هۆڵندای كردووه رایگه‌یاند، ڕه‌گه‌زپه‌رستی له ئه‌وروپا به‌رز و بڵاوه و سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر گێرت فیڵدرز تۆمارده‌كات، به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی گاڵته‌ی پێكردوه و به‌فاشیزم ناوی بردووه.
پێشتر گێرت فیڵدرز سه‌رۆكی پارتی ئازادیی هۆڵندی له تویتێكدا، گاڵته‌ی به ئه‌ردۆگان كردبوو، به كه‌سێكی فاشیزم و دور لهكۆمهڵایهتی وه‌سفیكردبوو.