ڕوونکردنەوەیەک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان دڵنیایی بە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەدات هەوڵە نەزۆكەكان لە كارەكان ساردیان ناكاتەوە و بەردەوام دەبن لە دابینكردنی ئاسایشی هاووڵاتییان.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠ لە ڕوونكردنەوەیەكی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان هاتووە، تەنیا ئەو ڕاگەیاندراو و بابەتانەی لە سایتی فەرمی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان (https://www.krsc.gov.krd) بڵاودەكرێنەوە، گوزارشت لە ڕای ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەكەن و هەر شتێكی تر لە دەرەوەی ئەم چوارچێوەیەدا بێت، دەڕبڕی ڕای فەرمی ئەنجوومەنی ئاسایش نییە.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان باسی لەوەش كردووە، هەموو هەوڵێكیش بۆ چەواشەكردنی ڕای گشتی و بۆ دژایەتیكردنی دەسەڵاتە فەرمییەكان ، لە ژێر هەر فشارێكدا بێت ڕەت دەكەینەوە.

ڕوونكراوەتەوە، خەڵكی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە كە ئەم هەوڵە نەزۆكانە، لە كارەكانمان ساردمان ناكاتەوە و بەردەوام دەبین لە دابینكردنی ئاسایشی هاووڵاتییان و پووچەڵكردنەوە و ڕێگەگرتن لە هەموو هەوڵێكی تێكدەرانە و هەموو ئەوانەی دەستیان لەم كارە تیرۆریستیانەدا هەیە ، ڕووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە.

Back to top button