عەسائیبی ئەهلی حەق بۆ بەشێك لەپەرلەمانتارانی كورد قسە لەسەر خۆپێشاندانی بەغدا بكەن زمانتان دەبڕین
سەرچاوەیەكی لە بەغدا بەدەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە، ئەو ئەندام پەرلەمانتارانەی كە لەدژی كورد بەكارهێنراون وەك كاڵایەكی میدیایی كاریان پێدەكەن دژی دامەزراوە فەرمیەكانی هەرێمی كوردستان ئێستا لەلایان گروپەكانی حشدی شەعبی هەرەشەیان لێدەكرێت ئەگەر هەڵوێستیان لەبەرامبەر خۆپێشاندانەكانی بەغدا هەبێت زمانیان دەبڕن”.
سەرچاوەكەی خواكوڕك ئاشكرای كردووە، كە گروپی عەسائیبی ئەهلی حەق بەئاشكرا بە ئەندام پەرلەمانتاری كورد ( یوسف محەمەد و غالب و سەركەوت و ئەحمەد حاجی رەشید و هۆشیار عەبدولڵا و ئاڵا تاڵەبانی و رێبوار ناوێكی تر ناو ئەو پەرلەمانتارانەن، كە پێیان گوتراوە ئەگەر هەڵوێست لەسەر خۆپێشاندانەكانی بەغدا بنوێنن، ئەوە زمانتان دەبڕین”.
پێشتر بەناراستەوخۆ داواكراوە بۆ چەواشەكردنی رای گشتی كوردستان دەیانەوێت هەڵوێست بنوێنن لەسەر خۆپێشاندانەكانی بەغدا و شارەكانی تری عێراق بەڵام عەسائیبی ئەهلی حەق بەرێگای نافەرمی ئاگاداری كردوونەتەوە، كە ئەگەر هەڵوێستی دژ بنووێنن، ئەوە زمانتان دەبرین”.
ئەو پەرلەمانتارانەی كە بەردەوام لە میدیادا بەكار دەهێنرێن دژی كوردستان و حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلایان گروپەكانی ناو بەغدا لە ئێستادا هەرەشەیان لێدەكرێت كە باسی خۆپێشاندانەكانی شارەكانی عێراق نەكەن، ئەگەر ئەوە بكەن ئەوان زمانیان دەبرن”.