عامری له شه‌نگاله‌وه داوای لێبوردن له پێشمه‌رگه ده‌كات
خواكوڕك
رۆژی چوار شه‌مه 1/2/2017 هادی عامری گه‌یشته شه‌نگال ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه‌كان له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه‌وه ئاگادار كرانه‌وه كه له‌ئه‌گه‌ری دووباره كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، هه‌ڵوێستی تووندیان ده‌بێت.
هادی عامری، ئەمینداری گشتی رێكخراوی بەدر و فەرماندەی باڵای حەشدی شەعبی سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌ی كرد كه پێشتر له‌لایه‌ن میلیشیای حه‌شد بۆمبباران كرابوون له سنووری شه‌نگال و به‌كارێكی نه‌زانانه و نا به‌رپرسانه‌ی له‌قه‌ڵه‌مداوه.
عامری كه به‌یاوه‌ری شاندێك له سه‌ركرده‌كانی میلیشیاكانی حه‌شد گه‌یشتبوونه شه‌نگال له‌باره‌ی ئه‌و كارانه داوای لێبووردنی كرد و رایگه‌یاند، مه‌به‌ستیان داعش بووه، به‌ڵام به‌هه‌ڵه به‌ره‌و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه هاتووه.
به‌پێی زانیاریه‌كان شانده‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن قاسم شه‌شۆ فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له شنگال پێشوازیان لێكراوه و چه‌ند رێكه‌وتنێكیش له‌باره‌ی سنووره‌كانی پێشمه‌رگه و حه‌شد واژۆ كراون.