ئێستا دۆخی كەركووك مەترسیداری بۆ كورد
لە ئێستادا هاوڵاتیانی كورد لە كەركووك ژیانیان لە مەترسی دایە، لە ئێستادا خەڵك لەترسی گروپە میلیشیاكانی حشدی شەعبی دەیانەوێت كەركووك بەجێ بهێلن”.
بەگوێرەی زانیاریەكان” کوشتنی دانیشتوانی کوردی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان بەگشتی بەتەواوی ئاسایشی ناوچەکە لەکۆنترۆڵ دەرچووە”.
لەچەند رۆژی رابردوو چەند پێشمەرگەیەك لە كەركووك بێ سەروشێونكران، لە ئێستاشدا مامۆستایەكی زانكۆ بەناوی سەفا كەلهوری لەگەرەكی دومێزی كەركووك تیرۆر كرا، لەگەڵ تیرۆر كردنیش نامەیەكیان لەسەر جەستە بەجێ هێشتووە كە باس لە كوشتنێكی بەرنامە بۆ دارێژراو دەكات”.
هاوڵاتیانی كورد لە كەركووك رایانگەیاندووە كە لە ئێستادا كەركووك پڕ بووە لە هێزی دەمامکدا و کوشتن و بڕین و بۆ ئەو مەبەستەش هاوڵاتیانی شاری كەركووك داواكارن بە فریایان بكەون”.