عەلی عەونی بۆ موراد قەرەیلان:به چ پاساوێک هاتوون بەرپرسی ئاسایش له کوردستان شه‌هید ده‌که‌ن؟
عەلی عەونی ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لەوەڵامی لێدوانێكی موراد قەرەیلاندا دەلێت”لە وەڵامی قسەكانی موراد قەرەیلاندا بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند: ”با قه‌ره‌یلان ئه‌و په‌یامه ئاراسته‌ی خۆیان بکا، به چ پاساوێک هاتوون بەرپرسی ئاسایش له کوردستان شه‌هید ده‌که‌ن؟ په‌که‌که چۆن خۆی کردووه‌ته خاوه‌ن ماڵ و رۆژانه دێته پێشه‌وه و زەویوزاری باشووری کوردستان داگیر ده‌کات؟
هەروەها عەلی عەونی دەشلێت”په‌که‌که قەبووڵ ده‌کات له سنووری قه‌ندیل و ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا له رۆژئاوای کوردستان هیچ هێزێکی سیاسی کاری سیاسی بکات؟ په‌که‌که به چ شه‌رعیه‌تێک ده‌یه‌وێت له قه‌ندیله‌وه په‌یامی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز بۆ باشووری کوردستان بنێرێت؟
لەبارەی تۆمەتەكانی موراد قەرەیلان و پەكەكە عەلی عەونی دەلێت” پەكەكە هه‌میشه پاساوی داوه‌ته ده‌ست سوپای وڵاتان بۆ ئه‌وه‌ی لەشكركێشی بكەنە سەر خاكی هەرێمی كوردستان. گوتیشی: ”په‌كه‌كه بووه‌ته هێزێكی مه‌ترسیدار به ده‌ست داگیركه‌رانی كوردستانەوە، له هه‌ر شوێنێك داگیركه‌ران بخوازن، زیان له بزاڤی رزگاریخوازیی كوردستان بده‌ن، پەكەكە دەنێردێتە ئەوێ”
ئەو سەركردەی پارتی ئاماژە بەوەش دەكات”لە دوا به‌یاننامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هەرێمی كوردستانەوە دەردەكەوێ كە په‌که‌که له باشووری کوردستان، خه‌ریکی دروستکردنی فیتنه‌ی شه‌ڕی براکوژییە، له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش خه‌ریکی دروستکردنی حزبی دهسکهلان و به‌کاریان ده‌هێنن بۆ شه‌ڕی براکوژی، له شنگال و مه‌خموور بوونه‌ته به‌شێك له حه‌شدی شه‌عبی و مووچه‌ی خۆیان له حه‌شدی شه‌عبی وه‌رده‌گرن و وه‌ك چه‌ته له ده‌ستی ئه‌واندان.
هۆشداری ئەوەشی دا، كە په‌که‌که ده‌یه‌وێت سوود لە ناکۆکیی سیاسیی هێزه‌کانی باشووری کوردستان وه‌ربگرێت و له باکووری کوردستانیش بووه‌ته شکستخواردووترین هێزی سیاسی. گوتیشی: ”با قه‌ره‌یلان باش بزانێت، ئه‌وه‌ی پێیان ده‌که‌ن بۆ دروستکردنی ئاژاوه له باشووری کوردستان، بۆیان ناچێته سه‌ر، باشیش ده‌زانین خه‌ریکن ئاژاوه له باشووری کوردستان دروست ده‌که‌ن، لە نیازە شەڕانگێزانەكان تێدەگەین”.