پهرلهمان وهڵامهكانی حكوومهتی ههرێمی كوردستانی پهسند كرد
پەرلەمانى کوردستان بەدەنگى (81) پەرلەمانتار وەڵامەکانى حکومەت پەسەندکران.
ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆبونەوەی پەرلەمان بۆ تاوتوێکردنی پرساندنی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی بەڕێوەچو، کە تێیدا سەرۆکی حکومەت بە نوسراوێک وەڵامی پەرلەمانتارانی دایەوە و رایگەیاند، “کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، هەرێمی کوردستانی تووشی دۆخێکی سەختی دارایی کرد، لەوکاتەوەی کابینەی نۆیەم دەستبەکاربوە (12) موچە دابەشکراوە، تەنیا دو مووچە دواکەوتوە، ئەوەش بەهۆی نەناردنی بەشە بودجەی کوردستان بوە لەلایەن بەغدا، ئەنجومەنی وەزیران بە ناچاری بڕیاری تەمویلی (79%ـ)ی مووچەی داوە.”
دواتر وەڵامەکانی سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی بۆ پەرلەمانتاران خرایە دەنگدانەوە و بە دەنگی (81) پەرلەمانتار وەڵامەکانی حکومەت پەسەندکران و سەرۆکی پەرلەمانیش کۆتایی بەدانیشتنەکە هێنا.