ئاكرێ : مێردمنداڵێكى 13 ساڵان كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، له‌ گوندی باشقالی سه‌ر به‌ قه‌زای ئاكرێ مێردمنداڵێكى ته‌مه‌ن 13 ساڵان له‌ ڕێگای خۆخنكاندنه‌وه‌ كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دەزگایی میدیایی (خواکوڕك)، كاتژمێر 4ی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌ گوندی باشقالی سه‌ر به‌ قه‌زای ئاكرێ، مێردمنداڵێك له‌ ڕێگای خۆخنكاندنه‌وه‌ كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا.

سەرچاوەکەی خواکوڕك ئاشکرای دەکات: دوای ڕووداوه‌كه‌ تیمه‌كانی به‌ڵگه‌و تاوانی ئاكرێ گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ڕووداوه‌كه‌ دەستپێکردووە و ته‌رمه‌كه‌یان به‌ مه‌به‌ستی توێكاری گواسته‌وه‌ بۆ پزیشكی دادی له‌ ئاكرێ.

Back to top button