سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات
د. ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دووپات ده‌كاته‌وه كه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان گرنگییه‌كی زۆر به هه‌ڵه‌بجه ده‌دات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممە ٢٧ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢٠، د. ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له هه‌ڵه‌بجه ڕای گه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی داواكارییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه سه‌ردانه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه و دواتر ده‌یبه‌نه‌وه به‌رده‌ستی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان.
ڕوونیشی كرده‌وه كه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان گرنگییه‌كی زۆر به هه‌ڵه‌بجه ده‌دات و هیچی له پارێزگاكانی تر كه‌متر نییه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه له‌به‌رچاو ده‌گرین، له داهاتوودا سه‌رۆكی حكوومه‌ت و جێگره‌كه‌ی سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ن.