مەسرور بارزانی: هەموومان بەرپرسیارییەتیمان لەسەر شانە بۆ پاراستنی یەكتری

ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هۆشداری دا لە بەرزبوونەوەیبەردەوامی ڕێژەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا و رایگەیاند: هەمووان بەرپرسیارییەتیان لەسەر شانە بۆ پاراستنی یەكتری.

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری فەرمیی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) پۆستێكی بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە “بەردەوام بەرزبوونەوەیەکی خێرا لە ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار دەکرێ”.

مەسرور بارزانی دەشڵێ “تکایە ڕێنماییە فەرمییەکان پەیڕەو بکەن، هەریەک لە ئێمە بەرپرسیارییەتییەکمان لەسەر شانە بۆ پاراستنی یەکتری”.

Back to top button