ئیسرائیل بەرەیەک لە دژی تورکیاو ئێران پێکدەهێنێت

 

وەزیری هەواڵگری ئیسرائیل رایگەیاندووە کە لە هەوڵی پێکهێنانی بەرەیەکی سێ لایەنین کە لە
وڵاتانی (میسر، سوودان، به‌حره‌ین و ئیمارات) پێکهاتوون دژ بە تورکیاو ئێران بە پالپشتی ئیسرائیل و ئەمریکا پێکدەهێندرێت

ئیلی كوهین وەزیری هەوڵگری ئیسرائیل رایگەیاندووە: “دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا هەولەکانیان بەردەوام دەبێت بۆ ئاسایکردنەوەی په‌یوه‌ندیەکانیان‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وڵات و خوازیاری ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیه‌تی له‌گه‌ڵیان.

 

وەزیری هەوڵگری ئیسرائیل ئاشكراشیكرد، ئیسرائیل هه‌وڵده‌دات په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی  سعوودییه‌، عومان، قه‌ته‌ر، نایجیریا و مه‌غریبی عه‌ره‌بی  ئاسایی بكاته‌وه‌.

له‌ چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ “كه‌ناڵی20″ـی ئیسرائیلی، وه‌زیری هه‌واڵگری ئیسرائیل، “ئیلی كوهین” گوتیشی: ئێستا ناوچه‌كه‌ به‌ گۆڕانكاری گه‌وره‌ی مێژووییدا گوزه‌ر ده‌كات. له‌ ده‌رچه‌ی هێزی ئابووری و سه‌ربازی ئیسرائیل و به‌ سووربوونی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر رۆیشتن به‌و ئاراسته‌یه‌دا، ئه‌گه‌ر زۆره‌ به‌ره‌یه‌كی به‌هێز له‌ وڵاتانی (میسر، سوودان، به‌حره‌ین و ئیمارات) پێكبێت له‌ به‌رامبه‌ر “سووڕگه‌ی خراپه‌كاری” كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئێران و ئه‌ردۆغان رێبه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن.

Back to top button