شاره‌بان.. داعش گامێشێكی بۆمبڕێژكراوی به هاووڵاتیاندا ته‌قانده‌وه به هۆیه‌وه سێ كه‌س كوژران
دواى ئه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش له سنوری قه‌زای شاره‌بان ئاژه‌لێكی سه‌ر بڕدراویان له‌سه‌شه‌قامێك جێ هێشت پاش كۆبوونه‌وه‌ی هاووڵاتیان ده‌ركه‌وت كه ئاژه‌له‌كه بۆمبڕێژكراو بووه‌و به هاووڵاتیاندا ته‌قینه‌وه به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و ژماره‌یه‌ك كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون
نیهاد محەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی دیالە له باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه رایگەیاندووه: ” تیرۆریستانی داعش ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری قەزای شارەبان گامێشێکیان بۆمبڕێژ کردبوو و بە سەربڕاویی جێیان هێشتبوو بۆ ئەوەی دواتر خەڵک لێی کۆببێتەوە و بیتەقێننەوە”.
هه‌روه‌ها گوتەبێژی پۆلیسی دیالە گوتیشی: “پاش کۆبوونەوەی ژمارەیەک هاووڵاتی لە دەوری لاشەی ئاژەڵەکە تەقییەوە و لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەست دا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون”.