وه‌زیری بازرگانی فه‌ره‌نسا: له لوتكه‌ی داهاتووی ئه‌ورووپا سزای توركیا ده‌درێت
دوای ئه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا له وته‌یه‌كدا هێرشی كرده سه‌ر ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، به‌رپرسێكی فه‌ره‌نسا داوا له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌كات كه رێوشوێنی دژی توركیا بگرێته به‌ر.
فرانك ریسته‌ر، وه‌زیری بارزگانیی فه‌ره‌نسا به كه‌نالی فرانس 24ی راگه‌یاندووه كه “وه‌ك فشارێك بۆ سه‌ر توركیا وسه‌رۆكك كۆماری ئه‌و وڵاته فه‌ره‌نسا و ئه‌وروپاش یه‌كگرتون و له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی داهاتوی ئه‌وروپا پێویسته ئه‌وروپا چه‌ند بڕیارێك ده‌ربكات تا هاوسه‌نگیی هێز له‌گه‌ڵ توركیا به‌شێوه‌یه‌كی باشتر رابگرێت و به‌ها و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وروپا بپارێزێت و پێویسته توركیا سزا بدرێت”.
له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانی فه‌ره‌نسا دژبه موسڵمانان و هه‌ڵواسینی كاریكاتێری پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له فه‌ره‌نسا و هاوكات كوشتنی مامۆستایه‌كی فه‌ره‌نسی له‌لایه‌ن موسڵمانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه، گرژی كه‌وته نێوان توركیا و فه‌ره‌نسا و هه‌ردوولا لێدوانی دژبه‌یه‌ك ده‌ده‌ن.