بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر چاكسازی كۆده‌بێته‌وه‌

به‌ سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه‌ و له‌ چوارچێوه‌ی یاسای چاكسازی دوو رەشنووس تاووتوێ دەکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئەنجومەنی وەزیران لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دوو رەشنووسی (پەیڕەوی ئیمتیازەكانی زیندانیكراو و گیراوانی سیاسی) و (پەیڕەوی دیاریكردنی ماف و ئیمتیازەكانی میراتگرانی شەهیدان) تاوتوێ دەکات.

هەروەك راپۆرتی تایبەت بە جینۆسایدی تاوانەكانی داعش لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەخاتە بەر باس و گفتوگۆ.

Back to top button