10 وڵات لەگەڵ ئیسرائیل ڕێكدەكەون

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە پێشبینی کرد، کە نزیکەی 10 وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بچنە ناو پەیماننامەکانی ئاشتییەوە لەگەڵ ئیسرائیل، هەروەها باسی لەوە کرد، کە ئیدارەکەی بە جۆرێکی دیکە لە ئیدارەکانی پێشوو بەدوای ئاشتیدا دەگەڕێت

ترامپ، وتیشی:”ئێمە لە ئێستادا لەگەڵ پێنج وڵات کار دەکەین، بەڵام پێدەچێت بگەنە 9 یان 10 وڵات”
«لە کۆتایی ڕۆژدا وابزانم هەموویان پەیوەست دەبن بە ڕێککەوتنەکانی ئاشتی ئێمە لە ئێستادا بە سەختی کار دەکەین، بۆیە پێموایە ئەم ڕێککەوتنانە لە دوای هەڵبژاردنەکانەوە ئەنجام دەدەدریت، بەتایبەت کە من بەشدارم لە هەموو ئەو ڕێککەوتنانەدا”

Back to top button