كۆنگرێس متمانه به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌دات
خواكوڕك
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌مه رێكس تیلەرسن بەڕێوەبەری جێبەجێكاری پێشووی كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیل له‌لایه‌ن سیناتۆرەكانی كۆنگرێسی ئەمریكا وەك وەزیری دەرەوەی ئەمریكا پەسەند كرا.
رێكس تیلەرسن توانی بە كۆی 56 دەنگی بەڵێ بەرامبەر 43 دەنگی نەخێر پۆستی وەزیری نوێی دەرەوەی ئەمریكا وه‌ربگرێت و دواتریش ده‌بێت له‌به‌رده‌م تره‌مپ دا سوێندی یاسایی بدات.
بەهۆی بوونی پەیوەندی نزیكی لەگەڵ روسیا، ماوەیەكی دورودرێژە مشتومڕی لەلایەن رای گشتی ئەمریكاوە دروستكردووە. لەگەڵ ئەوەشدا تیلەرسن بە كەسایەتییەكی گرنگی وزەی جیهان دەناسرێت.
دوای ئەوەی لە لایەن دۆناڵد ترەمپ-ەوە وەك پاڵێوراوی وەزیری دەرەوە دەستنیشانكرا، تیلەرسن دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیل راگەیاند.