هێمن هەورامی : سوپاس و پشتیوانی خۆمان گەیاندە وڵاتی فەڕەنسا
لە دوای ئەوەی ئەمڕۆ شاندێکی فەرمی پەرلەمانی کوردستان سەردانی کونسولخانەی فەڕەنسای کرد لە شاری هەولێر ، هێمن هەورامی لە لێدوانێکی میدیاییدا پوختەی ئەمانجی ئەو سەردانەی ئاشکرا کرد .
ھێمن ھەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە مبارەوە گوتی : لەو سەردانەدا هەڵوێستی فەرمی پەرلەمان و خەڵکی کوردستانمان گەیاندە حکومەت و گەلی فەڕەنسا ، سوپاسمان کردن کە بە درێژایی 100 ساڵە بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی کورد و کوردستانیان کردووە
لە بەشێکی تری قسەکانیدا هەورامی وێرای ئەوەی پشتیوانی فەڕەنسا بۆ هەرێمی کوردستان بە گرینگ دەزانێت گوتیشی ، هەموو ئەو لێدوانانە ئیدانە دەکەیین کە پێکەوە ژیانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان دەخەنە بەردەم مەترسی و ئیدانەی هەر جۆرە بێڕێزییەک دەکەیین دەرحەق بە گەل و حکومەتی فەرەنسا