محەممەدی حاجی مەحموود له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا پشتگیری خۆی بۆ جۆ بایدن راگه‌یاند

 

 

له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی واده‌ی سازادانی هه‌ڵبژاردنی گشتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له‌ ئێستادا چاوی هه‌موو دوونیا له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان و كێبڕكێی ركابه‌ره‌كانه‌، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانیش به‌ خوێندنه‌وه‌ بۆ رابردووی چوار ساڵی سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپ كه‌ زیانی له‌ كورد داوه‌ پشتیوانیی خۆی بۆ جۆ بایدن دەربڕی.

محەممەدی حاجی مەحموود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له‌ باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌، “هەر چەندە سیاسەتی ئەمریکا دامەزراوەییە و گۆڕانی زۆر تێدا ناکرێت، بەڵام کەسایەتیی سەرۆک دەتوانێت راڕەوەکە بگۆڕێت لەوەی ئێستا هەیە بۆیه‌ هەموو کورد یا هەر کوردێک لە هەر کوێی جیهان بێت دەبێت پشتیوانی لە بایدن بکات، هیوادارین خەڵکی ئەمریکاش دەرک بەو راستییانە بکەن .”
سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە راگەیێندراوەکەیدا ئاماژە بەوە دەدات کە ئەو پێیوایە هەر کوردێک لە باشووری کوردستان پرسیار لەو بارەوە بکات کە کێ بۆ ئەمریکا و جیهان باشە، “بە هەڵەدا چووە.”
محەممەدی حاجی مەحموود هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌، ” ترەمپ دەبابە و چەکی دوا مۆدێلی تەکنەلۆجیای دا بە عێراق و دژی کورد وەستایەوە و لە خاکی کوردستانی سووریاش عەفرین و سەرێکانی و زۆر ناوچەی دیکەی بە رەسمی تەسلیمی تورکیا کرد
هه‌روه‌ها ده‌شلێت: حیزبەکەی ترەمپ لە حیزبەکەی بایدن بۆ کورد باشتر بوو، بەڵام ترەمپ لە هەردوو حیزبەکە بۆ کورد خراپتر بوو بۆیه‌ لە هەموو حاڵەتەکاندا دەرچوونەوەی ترەمپ کارەساتی گەورەتری بە دواوەیە، هەرچەندە کورد رەنگە ئەو ژمارەیە نەبێت گۆڕانکاریی گەورە لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دابنێت یان بکات.”
Back to top button