به‌رشه‌لۆنه سێ چاره‌گی رێگاكه‌ی بڕی به‌ره‌و كۆتایی
خواكوڕك
شه‌وی دوێنێ له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی قۆناخی پێش كۆتایی یاریه‌كانی جامی شای ئیسپانیا هەردوو یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید و بەرشلۆنە رووبەرووی یەكتربوونەوە، به‌رشه‌لۆنه سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی تۆمار كرد.
له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌دا سوارێز توانی به هه‌وڵی تاكه‌كه‌سی گۆڵێكی نایاب له خوله‌كی 7 یاریه‌كه تۆمار بكات، هه‌ر له‌گێمی یه‌كه‌م له خوله‌كی 36 میسی گۆڵی دووه‌می ترماركرد.
له گێمی دووه‌مدا هه‌وڵه‌كانی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ به‌دوای یه‌كه‌وه بوون تا یاریزان ئەنتوان گریزمان توانی به خوله‌كی 58 تاكه گۆڵی یانه‌كه تۆماركرد، به‌ڵام ئه‌مه به‌س نه‌بوو بۆ یه‌كسان كردنه‌وه‌ی یاریه‌كه.
بەم ئەنجامەش یانەی بەرشلۆنە خۆی لە قۆناغی كۆتایی نزیككردەوە و لەیاری گەرانەوە لەنێو كامپ ن‌و بەهەر ئەنجامێكی بردنەوە و یەكسانبوون و دۆراندن بە ئەنجامی (1 – 0) دەگاتە یاری كۆتایی.