به‌ وێنه‌ كه‌ركووك له‌ چوار مانگی رابردوو دوو گه‌نج بێسه‌رو شوێن بوون تا ئێستا كه‌س سۆراغیان نازانێت

پاش تێپه‌ڕینی چوار مانگ به‌سه‌ر بێسه‌رو شوێن بوونی گه‌نجێكی كه‌ركووك كه‌ تا ئێستا سۆراغی نه‌زاندراوه‌ بۆ هه‌فته‌یه‌ك ده‌چێت گه‌نجێی دیكه‌ی ئه‌و شاره‌ بێسه‌روو شوێنه‌.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك گه‌نجێكی شاری كه‌ركووك به‌ ناوی محمد تەلعەت تەمەن 18ساڵ دانیشتوی گەڕەکی ڕەحیماوایە ماوەی هەفتەیکە دیار نەماوە و تا ئێستا هیچ سۆراغێكی نیه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌کاسوکاری ئه‌و گه‌نجه‌ بێ سه‌رو شوێن بووه‌ دەڵێن زۆر شوین گەڕاوین دیار نیە .

شایه‌نی باسه‌ لەماوەی ئەم چوار مانگە ئەم دووەم گەنجە لەشاری کەرکووک دیار نامێنن

محمد تەلعەت

 

Back to top button