پێنج هۆكار واتلێدەكات ڕۆژانە خەیار بخۆیت
ئەگەر دەتەوێت پارێزگاری لە تەندروستی خۆت بكەیت ئەوە ئەوەی لەسەرتە خواردنی خەیارێكە لە ڕۆژێكدا .
ئەم سەوزەیە بڕێكی باش ئاو و ڤیتامین لەپێكهاتەیدا هەیە و شەش سوودی ئەم سەوزەیە واتلێدەكات ڕۆژانە خەیارێك بخۆیت .
1- %96 ی ئەم سەوزەیە لە ئاو پێكهاتوە ، ئەمەش جەستە شێدار دەكاتەوە ، بۆ ئەوەی جەستەت لە وشكبونەوە پارێزرراو بێت ڕۆژانە یەك خەیار بخۆ.
2- ئەو ریشاڵانەی لە پێكهاتەی خەیاردا هەیە یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدات ، ئەمەش یەكێكە لە سوودەكانی ئەم سەوزەیە بۆ ئەو كەسانەی ئارەزووی دابەزاندنی كێشیان دەكەن .
3- لەناو خەیاردا بڕێكی باش لە ڤیتامین B . C هەیە .
4-دەوڵەمەندە بەو پێكهاتانەی جەستەی مرۆڤ پێویستی پێیەتی وەك كالسیۆم و زینك و مەگنسیۆم و فسفۆڕ .
5- ئەگەری توشبوون بەنەخۆشی شەكرە كەمدەكاتەوە بەهۆی ئەوەی ئاستی شەكر لە خوێندا دادەبەزێنێت.