یاریزانێكی هەڵبژاردەی فەرەنسا باس لەپەیوەندیکردنی كیلیان مباپێ دەکات بۆ مەدرید

یاریزانێكی پێشووی هەڵبژاردەی فەرنسا كە هاوڕێیەكی نزیكی (كیلیان مباپێ)ی ئەستیرەی یانەی پاریس سان جێرمان و هەڵبژاردەی فەرنسایە یانەی داهاتووی یاریزانە لاوەكەی ئاشكرا كرد.

لەم بارەیەوە عادل رامی بەرگریكاری پێشووی كەڵەبابەكان كە پەیوەندییەكی هاوڕێیەتی بەتینی لەگەڵ مباپی هەیە بە تۆڕی هەواڵی rmc سپۆرتی ڕاگەیاند كە كیلیان مباپی پەیوەندی بە ڕیال مەدرید دەكات و ئەو بابەتەش لای ئەو كۆتایی پێ هاتوە ، هەر بۆیەش گفتوگۆیەكانی تازەكردنەوەی گرێبەستەكەی هیچ پێشكەوتنێك بەخۆیەوە نابینێت و وەستاوە، چونكە مباپی بە باسكردنی بابەتی تازەكردنەوەی گرێبەستەكەی پەست دەبێت و نایەوێت تەنانەت هەر بزانێت چی بۆ دەكرێت گەر بمێنێتەوە، ئەو ریال مەدریدی دەوێت.

لە لایەكی دیكەوە پێشتریش ئۆنای ئیمیری ڕاهێنەری پێشووی پاریس و ئێستای ڤیاریال ئاشكرای كردبوو، هیچ یانەیەك جگە لە ریال مەدرید لە مێشكی كیلیان مباپی نییە، ئەو زۆر بەجیدی دەیەوێت بچێتە مەدرید و یانەی ڕیال مەدریدیشی زۆر خۆشدەوێت.

Back to top button