ئاڵا تاڵەبانی: دەمانەوێت حكومەتێكی هاوشێوەی رژێمی سەدام لە بەغدا دروست بكەینەوە

خواكوڕك
 
پاش سەردانەكەی بۆ شاری سلێمانی مالیكی پێشناری پێكهێنانی كوتلەیەكی پەرلەمانی بەهێزی كردووە بۆ دورست كردنی حكومەتێكی بەهێز لە بەغدا، ئەمەش لەزاری ئاڵاتاڵەبانی دا بڵاو كراوەتەوە، كە باڵێكی یەكێتی لەگەڵ ئەوەدایە، یەكێتی لەگەڵ مالیكی هاوپەیمانیەتی ببەستێت بۆ دروست كردنی حكومەتێكی بەهێزی لەبەغدا بەسەرۆكایەتی مالیكی.
 
لە لێدوانێكی دا بۆ پێگەی ( دەنگی عەرەب ” صوت العەرەب”) دا ئاڵا تاڵەبانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق، دەلێت، ئەوان پێشنیازەكەی مالیكیان لاپەسەندە و دەلێت بەڵام تاوەكو ئێستا لەناو یەكێتی بەفەرمی بریاریان بە مالیكی نەداوە و دەلێت بێگومان ئێمەش لەگەڵ حكومەتێكی بەهێزین لە بەغدا.
 
ئاڵا تاڵەبانی هەروەها دەشلێت پێویستە هەموو لایانەكانی عێراق بەشداری پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێزی لە بەغدا بكەن، كە ئەو حكومەتە ببێتە هۆكاری دەرباز بوون لەكێشەكان پاراستنی یەكپارچەی خاكەكەی.
 
پێشنیاری مالیكی بۆ یەكێتی و گۆڕان دروست كردنی هاوپەیمانیەتیەكی بەهێز بوو بۆ دروست كردنی حكومەتێكی بەهێز لە بەغدا بەسەرۆكایەتی مالیكی وەك سەرۆك وەزیرانی عێراق.
 
Back to top button