پشتیوان سادق : کوردستان لە پێکەوەژیاندا نمونەیەکی جوانی رۆژهەڵاتی ناوەراستە

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانان دەکەن و داوا دەکەن ئاکار و ژیاننامەی پێشەوای موسڵمانان بکرێتە بنەمایەک بۆ پێکەوەژیان و خزمەتکردن بە هاوڵاتیان، کوردستانیش لە روانگەی پێکەوەژیاندا نمونەیەکی جوانی رۆژهەڵاتی ناوەراستە.

پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێمی کوردستان لەکاتی کردنەوەی مزگەوتێکدا لە شاری هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ کە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)، پیرۆزبایی لە موسڵمانان دەکەنەوە و بەپێویستی دەزانن ئاکار و ژیاننامەی پێشەوای موسڵمانان بۆ خزمەتکردنی بە مرۆڤ، پێکەوە ژیان، دانایی بۆ چارەسەری کێشەکان، یەکڕیزی و ئاشتەوایی سودی لێوەربگیرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەرێمی کوردستان پێکەوەژیانی ئاینەکان بەشێوەیەکی کرداری جێبەجێکراوە و لەئێستادا کوردستان لە روانگەی پێکەوەژیاندا نمونەیەکی جوانی رۆژهەلاتی ناوەراستە، لەو بوارەشدا رۆڵی مامۆستایانی ئاینی بەرز دەنرخێنن.

Back to top button