دۆناڵد ترەمپ: لە ئەمریکا ئازادی بۆ رۆژنامەنووسان نییە
سەرۆکی ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکا رایگەیاند، رۆژنامەوانیمان نیە و پێویستە ماددەی 230 هەڵبوەشێنرێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆماریەکان بۆ سەرۆکی ئەمریکا لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردۆتەوە، ئەمریکا ئازادەی رۆژنامەوانی نیە، ئەوەی هەیە تەنها سەرکوتکردنی راستییەکانە، پێویستە ماددەی 230 کە تایبەتە بەیاسای پەیوەندیکردن هەڵبوەشێنرێتەوە.
ترەمپ ئاماژەی بەوەشکردوە،” لەماوەی دو هەفتەی رابردو بۆمدەرکەوتوە میدیای ئێمە چەند گەندەڵن، کۆمپانیا تەکنۆلۆجییەکانیش چەند وێرانترن، ئەوەی کە هەیە هەواڵی فەیک و ناڕاستە، دەبێت دەستکاری بکرێت.”
جەختیش دەکاتەوە کە پێویستە ماددەی 230 دەستور لەناوببرێت.
لەماوەی رابردودا، بەپێی ئامار و راپرسی بەشێک لە میدیاکانی ئەمریکا، جدۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان لەپێش ترەمپەوەیە و ئەگەری سەرکەوتنی زیاترە.