جێگری سەرۆکی پەرلەمان : پەیامێکی بە بۆنەی یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بڵاو کردەوە
هێمن هه‌ورامی: هیوادارم یادی له‌دایك بوونى پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ببێته مایه‌ی هێنانه‌كایه‌ی خۆشی و ئاشتی و ته‌بایى له‌نێوان مرۆڤه‌كاندا
په‌یامی هێمن هه‌ورامی له‌یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ر (د.خ)
بەبۆنەی هاتنەوەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەرى ئیسلام حەزرەتی محمد (د.خ)، گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایی له‌موسڵمانانی جیهان به‌گشتی و کوردستان بەتایبەتی دەکەم.
هیوادارم ئه‌م یادە پیرۆزە ببێتەمایەی هێنانه‌كایه‌ی خۆشی و ئاشتی و ته‌بایى له‌نێوان مرۆڤهكانداو كۆتاییهاتنی پەتاى نەگریسى كۆڕۆنا له‌سه‌ر جیهان و مرۆڤایه‌تی و قووڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان سەرجەم پێکهاتەکان له هه‌رێمی كوردستاندا.
دووباره ئه‌و یاده له‌سه‌رجه‌م موسڵمانان پیرۆزبێت.
هێمن هه‌ورامی
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان