له‌ پارێزگای وان 210 كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌ستگیركران

لە باکوری کوردستان، (210) کۆچبەری نایاسایی لە پشتی بارهەڵگرێکدا دەستگیرکران.

بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی وان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد، کە تیمەکانی هۆبەی دەروازە سنوورییەکان و بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی ئۆپەراسیۆنێکیان لە شارۆچکەی ئەرجیش ئەنجامداوە.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بارهەڵگرێک وەستێندرا و دوای پشکنینی 170 کۆچبەری ئەفغانستانی، 26 کۆچبەری پاکستانی، نۆ کۆچبەری عیراقی، چوار کۆچبەری بەنگلادیشی و کۆچبەرێکی ئۆزبەکستانی دەستگیرکران کە بەشێوەیەکی نایاسایی هاتبوونە ناو خاکی تورکیا.

دواتر کۆچبەرەکان برانە بەڕێوه‌بەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی پارێزگای وان و شۆفێری بارهەڵگرەکەش دەستبەسەر کرا.

Back to top button