ئێران بۆ جارێکی دیکەش دەستی کردەوە بە تۆپباران کردنی سنوورەکان

 

چەند کاتژمێر لەمەبەر ، لە دوای سووڕانەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران بە سەر دەڤەری برادۆست ، دواتر دەستکرا بە تۆپبارانی ئەو ناوجەیە لە لایەن ئێرانەوە .

لەمبارەوە ئیحسان چەلەبی بەرێوەبەری ناحیەی سیدەکان پشتڕاستی دەکاتەوە لە دوای سووڕانەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بە سەر ئاسمانی ناوجەکەدا ، ئێران دەستی کردووە بە تۆپبارانی دەڤەری برادۆست و چەند ناوچەیەکی دیکە .

لەو تۆپبارانەدا کوێستانی بەرزین و گوندەکانی بن ڕسکین ، بن پەرێز ، تەلان  لە دەڤەری برادۆست کراونەتە ئامانج و ئەو ناوچانە لە گوند نشینان چۆڵ کراون چونکە شوێنی کوێستانەی هاوینانی مەڕدارانە لە ئیستادا هەوارچییەکان گەڕاونەتەوە گوندەکانیان

ئامانج ئەو تۆپبارانە بە بەیانووی بوونی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە لەم ناوچانە

Back to top button