ئوردن سنوورەكانی كردەوە

 

ڕۆژی پێنجشەممە ئوردن دەروازە سنوورییەکانی لەگەڵ سعودیا و كەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو کردەوە، ئەوەش دوای نزیکەی حەوت مانگ لە داخستن بەهۆی پەتای کۆڤ-19

بە گوێرەی هەواڵی تەلەفزیۆنی فەرمی ئوردن: “سێ خاڵی سنووریی دەستیان بە کارەکانیان کردەوە بۆ وەرگرتنی سەرنشین، دوای داخستنیان بۆ چەند مانگێک”

بە پێی گوتەی بەرپرسی خاڵە سنوریەكان ئەم سنووربەزاندنانە لە كاتی نەخۆشی كۆڤید ١٩ سنووردار بوون لەگەڵ سعودیا،دواتر كە بارەكە ئاسایی  بۆوە پردی شا حسێن لەگەڵ خاکی فەلەستین، بەپێی رێکار و کۆنترۆڵ ژمارەی سەرنشینەکانی كرانەوە”

سەرچاوە سكای نیوز

Back to top button