ترەمپ ئێران زیاتر دەستی بەسەر عێراق دا دەگرێت
خواكوڕك
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، لە تویتێكی دا لە تۆری كۆمەڵایەتی تویتەر كە لە رۆژی پێنج شەممە 2ی 2ی 2017 بڵاوی كردۆتەوە دەلێت ئێران بەردەوامە لەدەستگرتن بەسەر عێراق و دەلێت ئێران زیاتر دەست بەسەر عێراقدا دەگرێت.
سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ، لە تویتەكەی دا باس لە خەسارەتەكانی ئەمریكا لەعێراق دەكات و دەلێت ئێران زیاتر و زیاتر دەست بەسەر عێراق دەگرێت ئەمە لەكاتێكدایە ئەمریکا سێ تریلیۆن دۆلاری لە عێراقدا خەرج کردووە”.
ئەمە چەندەمین جارە ترەمپ هێرش دەكاتە سەر ئێران و لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند كە نەیبینیوە و نەبیستووە كە رێكەوتنێك وا خراپ قسەی لەبارەوە كرابێت لەگەڵ ئێران، پابەندی رێكەوتنی ئێران نابێت”.
شایانی باسە ئەمریکا هۆشداریی تووندی داوەتە ئێران. مایکڵ فیڵین راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاندووە “ئێران بەردەوامە لە پاڵپشتیكردنی حوسییەکان و پێشێلکردنی بڕیارە نێودەوڵەتییەکان، ئەمەش دەبێتە هۆی ناسەقامگیركردنی ناوچەکە، ئێران لە دژی سعودیە و ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی چالاکی ئەنجام دەدات، بۆیە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ ئیدانەی ئەو رەفتارانەی ئێران دەکات”.