بەرێوەبەری پێشووتری ڕادیۆی دەنگی کوردستان کۆچی دوایی کرد

 

سەعدوڵلا پەرۆش ، شاعیر و نووسەر و بەرێوەبەری پێشووتری ڕادیۆی دەنگی کوردستان بە هۆی تووش بوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد .

سەعدوڵلا سەعید مام شێخ کە ناسراوە بە عەبدوڵلا پەرۆش کەسایەتییەکی دیار و نووسەرێکی بە توانی کورد بوو ، ساڵی ١٩٥٠ لە شاری هەولێر چاوی بە ژیان هەڵێناوە ، ساڵی ١٩٧٣ لە ئۆرگانەکانی ڕاگەیاندنی پارتی دەستی بە کاری رۆژنامەوانی کردووە .

ساڵی ١٩٧٤ لە دوای پێوەندی بە شؤرشی ئەیلوول لە ئیزگەی دەنگی کوردستان ئەرکەکانی ڕادەپەڕێنێت و بۆ ماوەی چەند ساڵێک وەک سەرۆکی لقی هەولێری یەکێتی نووەرانی کورد کاری کردووە .

لەساڵی ٢٠٠١ بەرێوەبەری ڕادیۆی دەنگی کوردستان بووەو و لە کۆتا ئەرکی خۆشیدا راوێژکاری بووە لە وەزارەتی رۆشنبیری و ٦ بەرهەمی چاپکراویشی هەیە

Back to top button