سەرۆکی حکومەت پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی سەعدوڵلا پەرۆش دەکات

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی سەعدوڵلا پەرۆش بروسکەیەکی هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی خواڵێخۆش بوو دەکات

دەقی پەیامەکە:

پەیامی سەرەخۆشی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بنەماڵەی نووسەر و شاعیری ناسراو سەعدوڵڵا پەرۆش.

 

بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و شاعیری ناسراوی کوردستان (سەعدوڵڵا پەرۆش)م پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەكەی دەكەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای گەورە گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی بە كەسوكار و هاوڕێیانی ببەخشێت .

 

مەسرور بارزانی

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان

Back to top button