داوا دەکرێت پێشمەرگە بگەڕێتەوە سنوورەکانی دیالە

 

رۆژ لە دوای رۆژ دۆخی ئەمنی پارێزگای دیالە خراپتر و مەترسیدار دەبێت بە دەست پاشماوەکانی داعشەوە ، بۆیە داوایان لە پەرلەمانتارانی سنوورەکەیان کردووە ، هەوڵ بدەن پێشمەرگە بگەڕێننەوە ئەو ناوچانە ، چونکە هێزە عێراقییەکان وەک پێویست بیر لە بواری ئەمنی و پاراستنی دانیشتوانی ئەو ناوچانە ناکەنەوە.

لەمبارەوە کەریم عەلی، جێگری پارێزگاری دیالە لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنە کوردییەکان ئاشکرای دەکات ، جوڵەی هێزەکانی سەر بەداعش بۆتە هەڕەشەیەکی جددی بۆ سەر ژیانی و ماڵ و سامانی خەڵک لەو ناوچەیەوە هێزە عێراقییەکانیش بەلایانەوە گرینگ نییەو هیچ خەمێکی لیناخۆن .

کەریم عەلی دەڵێت لە پێش ساڵی ٢٠١٧  ئەو کاتانەی هێزی پێشمەرگە لێرە بوو ، هەموو دانیشتوانی ناوچە بە ئارامی دەژیان و مەترسی ئەوەیان لە سەر نەبوو داعش پەلاماریان بدات ،چونکە دڵنیا بوون لە ئەرکی پیرۆزی پێشمەرگە ، بۆیەش داوامان لە پەرلەمانتارانی ئەو ناوچانە کردووە لە رێگەی یاسایی کار بکەن بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە

Back to top button