كردە تیرۆریستیەكان بۆ لە نیس ڕودەدەن؟

 

شاری نیسی فەرەنسا، ژمارەیەک هێرش و کاری تیرۆریستیی بینیوە، چەند پرسیارێک لای توێژەران دروست بووە، کە بۆچی شاری ناوەڕاست کراوەتە ئامانج

بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری نیس رووداوێكی كوشتن روویدا، کە قائیمقامی شارەکە بە کارێکی تیرۆریستی وەسفی کرد بەهۆی ئەوەی کە تیرۆریستێك بە چەقۆ ژنێکی کوشتووە و چەند کەسێکی بریندارکردووە

ڕووداوەکە کەمتر لە کیلۆمەترێک لەو شوێنە ڕوویداوە کە 2016 دەیان کەس لە ڕوداوێكی ھاوشێوە بەركەوتن

ئەلبێرت فەرهات پسپۆڕی تیرۆر بە سکای نیوزی عەرەبی ڕاگەیاند کە نیس بنکەیەکی گروپە توندڕەوەکانی فەرەنسا بووە ، هەروەها گوتی زۆرێک لە ئەندامانی ئەو گروپانە فەڕەنسایان بۆ بەرەکانی شەڕ بە جێ هێشتوە .

Back to top button