گۆڕان حەوت پۆستی دیکە لە حکومەت وەردەگرێت
پاش زیاتر لە سالێک تەمەنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بزووتنەوەی گۆڕان وەک بەشدارێکی سەرەکی حکومەت چەندین پۆستی لە کابینەی نۆ وەرگرت لە ئێستاشدا بڕیارە چەند پۆستێکی راوێژكار و شارەزایی لە سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت وەرگرت.
كاوە عەبدوڵا، رێكخەری ژووری حكومەتی بزوتنەوەی گۆڕان لەوبارەیەوە راگهیاندووه، لەچوارچێوەی رێككەوتنی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم و پڕكردنەوەی پشكی لایەنەكان، حەوت پۆستی راوێژكارو شارەزای دیكەی لە سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕانەوە وەرگیرا.
هەروەها ئاشکراشی کردووە کە ئهو پۆستانهی بزوتنەوەی گۆڕان وەریگرتون پێكهاتوون لە دوو راوێژكار و دوو شارەزا لە سەرۆكایەتی هەرێم و سێ راوێژكار لە وەزارەتەكانی پلاندانان، كشتوكاڵ و پەروەردە.
ناوی كاندیدەكانی گۆڕان بهمشێوهیهیه:
چیمەن حەمە رەشید، راوێژكار لە سەرۆكایەتی هەرێم
شاناز محەمەد، راوێژكار لە سەرۆكایەتی هەرێم
سۆز عەبدولقادر، راوێژكار لە وەزارەتی پلاندانان
شەیما جەمال، راوێژكار لە وەزارەتی كشتوكاڵ
تانیا عوسمان، راوێژكار لە وەزارەتی پەروەردە
رەهێڵ دزەیی، شارەزا لە سەرۆكایەتی هەرێم
بەهرە محەمەد، شارەزا لە سەرۆكایەتی هەرێم