سبه‌ی سزای نه‌به‌ستنی ماسك له‌سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت هەر شوفێرێک ماسک نەبەستێت بە ٥٠ هەزار سزا دەدرێت
دوای ئەوەی لە دوو رۆژی رابردوو لە سنوری پارێزگای هەولێر بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ تایبەت بە خۆپارێزی جێبەجێکرد بە تایبەتی سزای نەبەستنی ماسک بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاندووە کە ئەوانیش بڕیارەکە لە سبەیەوە جێبەجێ دەکەن.
فه‌ره‌یدون عومه‌ر ئه‌حمه‌د، به‌رێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاندوه، له‌رۆژی هه‌ینی 30/10/2020ه‌وه سزای نه‌به‌ستنی ماسك له‌لایه‌ن شۆفێرانی سه‌رپێچیكاره‌وه به‌شێوه‌ی(پی دی ئای) جێبه‌جێده‌كرێت.
هەروەها به‌رێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، راشیگەیاندووە کە بڕی سزاكه 50 هه‌زار دیناره و هه‌ر شۆفێرێك ماسك نه‌به‌ستێت سزاكه ده‌یگرێته‌وه.