دۆنالد ترەمپ دڵمان لەگەڵ خەڵكی فەرەنسایە، دەبێ دەمودەست هێرشەكانی ئیسلامییە توندڕەوە تیرۆریستەکان بوەستێندرێت

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ  لە شاری نیسی فەرەنسا، لە هێرشێکدا سێ کەس بە چەقۆ کوژران، چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون، فەرەنسا هەولەکانی بەرەنگاری تیرۆری راگەیاند و ئەمریکاش پشتگیری خۆی بۆ فەرەنسا راگەیاند.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاندووە كە “دڵمان لەگەڵ خەڵكی فەرەنسایە، دەبێ دەمودەست هێرشەكانی ئیسلامییە توندڕەوە تیرۆریستەکان بوەستێندرێت”.

 

سەرۆكی ئەمریكا هەروەها فەرەنسای بە كۆنترین هاوپەیمانی ئەمریكا وەسف كردووە و دەشڵێ نە فەرەنسا و نە هیچ وڵاتێکی تر ناتوانێ لەگەڵ ئەم هێرشانەدا هەڵبکات.

Back to top button