مەسرور بارزانی : چاوپۆشی لە پێبژاردنی باجی خاوەنكارەكان دەكەن

لەگەڵ ئەوەی پێشتر حکومەتی هەرێم بە هۆی لێکەوتە خراپەکانی کۆرۆنا لەسەر ژیانی هاووڵاتیان بڕیاریدا کار ئاسانی بۆ هاووڵاتیان بکە لە پێشهاتێکی نوێدا سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند کە چاوپۆشی لە پێبژاردنی باجی خاوەنكارەكان دەكەن

ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاندووە کە  “ئێمە لەوە تێدەگەین کە ئەم پەتایە فشاری خستووەتە سەر خێزانەکان لە سەرتاسەری کوردستاندا، بۆیە پاڵپشتی خاوەنکارەکان دەکەین بە چاوپۆشیکردن لە پێبژاردنەکانی باج”.

سەرۆكی حكوومەت هەروەها نووسیویەتی “پێبژاردنی دارایی بۆ دواکەوتنی باج چاوپۆشی لێ دەکرێت ئەگەر تا 31ی کانوونی یەکەمی 2020 باجەکان بدرێن”.

Back to top button